به پێی راپۆرته‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا ٥ لاوی خه‌ڵكی شاری ورمێ به تۆمه‌تی چالاكی سیاسی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانه‌وه.به پێی ئه‌م راپۆرته، ناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان بریین له: “دیاكۆ عه‌زیزی، ئاكام عه‌بدۆڵاهی، به‌همه‌ن هاشمپوور، بێهزاد ئارموون و ئاوات ئه‌مینی.” ئه‌م چالاكانه له ئاوایی “دزه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ” له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. هێزه‌كانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ لاوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراویان به “چالاكیی سیاسی بۆ یه‌كێك له حێزبهكانی نه‌یاری رژیم” تۆمه‌تبار كردووه.