ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتییه‌كی به‌هایی له‌ شاری سنه‌

thumb423
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هاوڵاتییه‌كی به‌هایی به‌ناوی “زه‌بیحوڵڵا ره‌ئوفی” ته‌مه‌ن ٦٦ ساڵ و خه‌ڵكی شاری “سنه‌” له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی خه‌رمانان، ئه‌م هاوڵاتییه‌ به‌هاییه‌ به‌ تۆمه‌تی هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی” له لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر ما‌ڵه‌كه‌ی و وێڕای پشكنین و زه‌وت كردنی كه‌لوپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانی، ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی ئیداره‌ی ئیتلاعاتیان كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌م هاوڵاتیی بەهاییه‌ پێشتر و لە ساڵی ٨٨ دا ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ یەكساڵ زیندانی تەعزیری مه‌حكوم كرا كە ئەم حوكمە لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی رژیمه‌وه‌ بۆ ٦ مانگ زیندان لە شاری تویسركان كەم كرایەوە.