ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سایین قه‌ڵا

213
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هاوڵاتێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی “فه‌تاح ره‌سووڵپوور”، ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ خه‌ڵكی شاری “سایین قه‌ڵا”، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی “ئاگاهی” رژیمه‌وه‌‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئاگاهی رژیمه‌وه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هاوڵاتییه‌ مه‌ده‌نییه، هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌ردانی ئیداره‌ی “ئاگاهی”یان كردووه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده‌وه‌ پێیان راگه‌ینداروه‌ كه‌ كوره‌كه‌یان ره‌وانه‌ ئیداره‌ی ئیتلاعات كراوه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌، ناوبراو ماوه‌ی ساڵێك له‌وه‌پێش له‌گه‌ڵ هێزه‌ به‌سیجییه‌كانی شاری سایین قه‌ڵا تووشی كێشه‌ و ده‌مه‌قاڵه‌ بوو‌ و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.