ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتییه‌ك له‌ مهاباد

502
له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هاوڵاتییه‌ك به‌ ناوه‌كانی “هیوا مورادخاه” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ له‌ ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌ ده‌ستی هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌ستگیر كرا.به‌ پێی راپۆرته‌كان، هیوا مورادخاه خه‌ڵكی ناوچه‌ی “چۆمی مه‌جیدخان”ی شاری مهاباد بووه‌ و به‌ بێ ئه‌وه‌یكه‌ تاوانێكی دیاریكراوی هه‌بێت ده‌ستگیر كراوه‌ و هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره‌. ناوبراو پێشتر لە یەكێك لە بانكەكانی شاری میاندواو كارمەند بووە و هەر لەسەر بڕیاری ناوەندە ئەمنییەتییەكانی رژیم لەسەركار ده‌ركرابوو.