ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتییه‌ك له‌ شاری سنه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژیم

747
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هاوڵاتییك به‌ناوی “كەمال وەیسی” خەڵكی ئاوایی نایسەر لەلایەن هێزەكانی ئیتلاعاتی شاری سنەوه‌ لە ماڵەكەی خۆی ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرا.
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سنە هەڵیانكوتایه‌ سەر ماڵی  كەمال وەیسی‌ و بازداشت و كەلوپەلی تایبەتی‌ و كامپیوتێرەكەشی زه‌وت ده‌كه‌ن. به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، كه‌ماڵ وەیسی بڕوانامەی لیسانسی هەیە‌ و ماوەیەك لەوەپێش بە مەبەستی كاركردن سەردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو كە پاش چەند رۆژ لە گەڕانەوەی بۆ شاری سنە، لەلایەن هێزەكانی رژیمەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.