ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڵاتییه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌ ناوچه‌ی شنۆ

533t
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانی رژیم له‌ شاری شنۆ، هاوڵاتییه‌كیان به‌ ناوی “محه‌ممه‌د قه‌سیم فیوزی” ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن و خه‌ڵكی ئاوایی “بێمزوورتێ”ی سه‌ر به‌ شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م هاوڵاتییه‌ دوو ساڵ له‌وه‌پێش بۆ كار سه‌ردانی شاری هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستانی كرد‌بوو كه‌ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئیتلاعاتییه‌كانی شاری شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌ و تا ئێستاش بێسه‌روشوێنه‌.