ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ ئه‌ندیمێشك

802

راپۆرته‌كان باس له‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌رینی ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی له‌ شاری ئه‌ندیمێشك ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی خه‌رمانا، مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیم له‌ ئه‌ندیمێشك به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ماڵی هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی له‌م شاره‌، وێڕای پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و خۆف، وێڕای پشكنین و زه‌وت كردنی كه‌لوپه‌له‌ شه‌خسییه‌كانیان، ده‌ستبه‌سه‌ریان كردن.