به پێی راپۆرتی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به پێكهێنانی رێكخراوه كرێكارییه‌كان”، رۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی گوڵان، دوو هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری به ناوه‌كانی “مه‌حموود ساڵحی و عوسمان ئێسماعیلی” ده‌ستبه‌سه‌ر كران.به پێی ئه‌م راپۆرته، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه “مه‌حموود ساڵحی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و له ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، له لایه‌ن مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی رژیمه‌وه له شاری “سه‌قز” ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. هه‌روه‌ها هه‌ر له‌م رۆژه‌دا، عوسمان ئێسماعیلی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و وته‌بێژی كومیته‌ی دیفاع له كرێكارانی “مهاباد”یش له له لایه‌ن مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی رژیمه‌وه له‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه له حاڵێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه له سه‌روبه‌ندی رۆژی جیهانی كرێكار داین و ژماره‌یه‌كی دیكه له ئه‌ندامانی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی له شاری سنه بانگ و یان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.