ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری ره‌زا ئه‌مجه‌دی له‌ ناوچه‌ی سنه‌

138y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی شه‌ممه‌ ٥ی مانگی گوڵان “ره‌زا ئه‌مجه‌دی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی، له‌ ناوچه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیم هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری “ره‌زا ئه‌مجه‌دی” و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی و زه‌وت كردنی موبایل و كامپیوتره‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیاریان كرد. شایانی باسه‌ تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ له‌ چاره‌نووسی ناوبراو هیچ چه‌شنه‌ زانیارییه‌كیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.