ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری شاپوور ئێحسانی راد

387y
به‌ پێی راپۆرتی “یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران”، شه‌وی شه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گوڵان، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیم “شاپوور ئێحسانی راد”، ئه‌ندامی هه‌ئێه‌ت مودیره‌ی ئه‌م یه‌كیه‌تییه‌یان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌عات ١٠ی شه‌وی شه‌ممه‌، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیم له‌ شاری “ساوه‌”، هه‌ڵیان كوتایه‌سه‌ر ماڵی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ و ناوبراویان به‌ تۆمه‌تی هاندانی كرێكارانی نه‌وره‌د و لوله‌ی سه‌فا ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. شایانی باسه‌، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه،‌ نوێنه‌ری ئێخراجی كرێكارانی كارخانه‌ی پرۆفیلی ساوه‌، ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران و یه‌كێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری به‌ناوبانگی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری “ئێران”ه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی رابردوودا، شان به‌ شانی كرێكارانی مانگرتووی نه‌وره‌د و لوله‌ی سه‌فا، بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م مانگرتنه به‌رحه‌ق و ره‌وای كرێكارییه،‌ هه‌وڵیداوه‌.