ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری نیزام سادقی

51y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خاكه‌لێوه‌، “نیزام سادقی” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و له‌ ئه‌ندامانی “كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی” له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیتلاعات و ئه‌منیه‌تی رژیم له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.به‌ پێی راپۆرتی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، ناوبراو دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ مه‌یدانی فه‌یزئاوای شاری سنه‌ كاتێك كه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌نیازی سه‌فه‌ر كردن بۆ شاری سه‌قز بوو، بازداشت كرا. تا ئێستا هه‌واڵێك له‌ هۆكاری ه‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌. كومیته‌ی ه‌ماهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی رێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، وێڕای مه‌حكوم كردنی بازداشتی نیزام سادقی، خوازیاری ئازادی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م كرێكاران و زیندانیانی سیاسی به‌ندكراوه‌.