رۆژی سێشه‌ممه ١٧ی مانگی خه‌رمانان، مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیم هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵی “ژیلا نگه‌هدار” هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی شاری سنه و ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد. مه‌ئمورانی لیباس شه‌خسی رژیم له حاڵێكدا كه هیچ چه‌شنه حوكمێكی قه‌زاییان پێ نه‌بووه، وێڕای هێرش كردنه سه‌ر ماڵی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه مه‌ده‌نییه و پێكهێنانی كه‌ش و هه‌وای ترس و خۆف، ماڵه‌كه‌یان پشكنی و له‌گه‌ڵ خۆیان بردیان. دوابه‌دوای سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ژیلا نگه‌هدار بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم، مه‌ئموران وێڕای بێڕێزی كردن به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، له‌م ئیداره‌یه كردیانیانه ده‌ره‌وه و پێیانیان راگه‌یاندووه كه ژیلا ده‌بێ له‌م ئیداره‌یه بمێنێته‌وه. شایانی باسه كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی ناوبراو، یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌كانی ئه‌ندامی حێزبێكی نه‌یاری رژیمن.