ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاری و مافی منداڵان

666
له‌ ماوه‌ی ئه‌م رۆژانه‌ی دواییدا، مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی ئێداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم به‌ هێرش بۆسه‌ر ماڵی “میلاد ده‌رویش” هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و مافی منداڵان، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.مه‌ئموورانی رژیم به‌ گه‌ڕان و پشكنینی به‌ته‌واوه‌تی ماڵ و شوێنی كاره‌كه‌ی، كه‌لوپه‌لی شه‌خسی میلادیان زه‌وت كرد. ده‌وترێت ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ و مافی منداڵه‌ ئێستا له‌ به‌ندی ٢٠٩ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم له‌ تاران له‌ ژێر گوشار دایه‌. شایانی باسه‌ میلاد ده‌رویش هه‌ڵسووڕاوی كرێكاری و مافی منداڵان و ئه‌ندامی ئێفتخاری كانونی سێنفی موعه‌لێمانی ئێران و ئه‌ندامی كومیته‌ی دیفاع له‌ مافی مرۆڤی ئێرانه‌.