به پێی راپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی رژیم له شاری ورمێ هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵی هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی به ناوی فه‌رهاد عه‌لیزاده و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرد. فه‌رهاد عه‌لیزاده خه‌ڵكی شاری شنۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه له شاری ورمێ نێشته‌جێیه و سه‌رقاڵی كاری هۆنه‌ری و فه‌رهه‌نگی بووه. ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه فه‌رهه‌نگییه پێشتریش له ساڵی ٢٠١٣دا به تومه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی رژیم”، ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش هه‌فته‌یه‌ك راگرتنی له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، ئازاد كرابوو.