ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی خوێندكاری له‌ هه‌مه‌دان

938
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٨ی مانگی ره‌زبه‌ر “ناسر ته‌وقیری” هه‌ڵسووڕاوی خوێندكاری دانیشگای بوعه‌لی سینای هه‌مه‌دان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ خوێندكارییه‌ دوای ئێحزار، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له‌وانه‌ “چالاكی ته‌بلیغی له‌دژی نیزام، سوكایه‌تی به‌ خامنه‌یی و خومه‌ینی، سوكایه‌تی به‌ موقه‌ده‌سات، پێكهێنانی گروپ و بانگه‌واز بۆ كۆبوونه‌وه‌”، مه‌حكوم كراوه‌.دا.