رۆژی سێشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی شاری میانداو به‌ناوی “مێهدی دهیههمی” دوای ئێحزار بۆ پاسگای هێزی ئینتزامی رژیم، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
“مێهدی دهیههمی” وێڕای “ئه‌سغه‌ر نوسره‌تی” هه‌ڵسووڕاوێكی دیكه‌ی مه‌ده‌نی رێكه‌وتی ١٠ی مانگی خه‌رمانانی ساڵی رابردوو له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی رژیمه‌وه له مه‌له‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. دادگای رژیم له شاری مه‌راغه دوای دادگایی كردنی ئه‌م دوو كه‌سه، مێهدی دهیههمی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام” به یه‌كساڵ زیندان و ئه‌سغه‌ر نوسره‌تی ته‌بره‌ئه كرد. شایانی باسه مێهدی دهیههمی له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی شاری ورمێ له‌پێوه‌ند له‌گه‌ڵ بارودۆخی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له رێكه‌وتی ٨ی خه‌رمانانی ساڵی ٩٠یش ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو كه له‌لایه‌ن دادگای رژیم له شاری مهاباد به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ له‌دژی نیزام و چالاكی به قازانجی گروپێكی نه‌یاری رژیم”، به پێنج مانگ زیندان مه‌حكوم كرابوو.