ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی كرێكاریی

 

507t

له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، “كورش به‌خشه‌نده‌” دانیشتووی شاری سنه‌ و هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی و ئه‌ندامی كومیته‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر‌ و ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌، هێزه‌ لیباس شه‌خسیه‌كانی رژیم هه‌ڵیان كوتایه‌سه‌ر ماڵی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ و پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی شوێنێكی یان كرد. شایانی باسه‌ ناوبراو له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگی رابردوودا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ره‌جایی تاران عه‌مه‌لیاتی جه‌راحی قه‌لبی كردبوو و پزیشكه‌كه‌ی هوشداری داوه‌ كه‌ نابێ له‌ بارودۆخی ناله‌باردا رابگیرێت

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →