له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هه‌ڵسووڕاوێكی سیاسی و مه‌ده‌نی به‌ناوی “موختار زارعی” خه‌ڵكی شاری سنه له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات و هێزی ئینتزامی رژیمه‌وه، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ره‌شه‌ممه، هێزه‌كانی ئیتلاعات و هێزی ئینتزامی رژیم، هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ده‌وترێت ناوبراو به تۆمه‌تی كۆمه‌ڵێك نووسراوه كه له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی فه‌یسبووك دایناوه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. موختار زارعی چەند رۆژ لەوەپێش بەبۆنەی ئازادی كاتی و بە قه‌راری وه‌سیقه‌ی “رێبوار كامرانیپوور” هه‌ڵسووڕاوی خوێندكاری نوسیبووی كە: “پێشوازیی هه‌ڵسووڕاوانی خوێندكاری لە كامران لەبەر دەركی زیندان پێشوازی لە مێتۆدێكە بە ناوی دیفاع و خۆڕاگری كە ساڵانێكە چالاكانی مه‌ده‌نی گرتوویانەتە بەر.”