ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی ئینترنێتی له‌ شاری كرماشان

609t
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، كچێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌ناوی “نازه‌نین، ع” خه‌ڵكی شاری كرماشان، به‌ تۆمه‌تی ره‌خنه‌ گرتن له‌ بارۆدۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێستای ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو كە لە لاپەڕەی فەیسبوكدا، رەخنەی لە بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێستای ئێرانی گرتبوو، لە لایەن هێزه‌كانی ئینتزامی به‌شی زانیاری “كرماشان”وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایای باسه‌، ناوبراو تا ئێستا چەندین جار لە لایەن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ لێپرسینەوەی لێكراوە و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردووه‌ كە لە ئەگەری درێژەدان بە چالاییەكانی، له‌ مافی خوێندن بێبه‌ش ده‌كرێت.