هه‌ڵسووڕاوێكی مەدەنی به ناوی “به‌دیع حوسێن په‌ناهی” لەلایەن هێزەكانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه، دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گواسترایه‌وه.به پێی راپۆرتی کەمپەینی دیفاع لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی، “بەدیع حوسێن‌پەناهی” هه‌ڵسووڕاوی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه لە دێهگولان ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. به پێی ئه‌م راپۆرته، هێزە ئەمنییەتییەکانی رژیم رێکەوتی ٢٨ی مانگی خاکەلێوەی ئه‌مساڵ، بەدیع حوسێن‌پەناهی لە ماڵی باوکی لە ئاوایی قڕووچای سەر بە ناوچەی دێهگولان دەستبەسەر و دوابەدوای ئەوە، راپێچی شوێنێکی نادیار كراوه.