ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی بۆكان

214y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هه‌ڵسووڕاوێكی فه‌رهه‌نگی به‌ناوی “فه‌رهاد ره‌زاپور” خه‌ڵكی ناوچه‌ی “پیر محه‌ممه‌د”ی بۆكان، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری “میاندوئاو”وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی رژیم به‌ بێ ئاگاداری، هه‌ڵیان كوتایه‌سه‌ر ماڵی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ فه‌رهه‌نگییه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌لوپه‌له شه‌خسیه‌كانیشیان زه‌وت كرد. جێگای ئاماژه‌یه‌، هه‌تا ئێستا له‌ هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی راگیرانی ئه‌م هاوڵاتییه‌، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.