ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی له‌ ناوچه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای سنه‌

288y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گوڵان، هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نی به‌ ناوی “جه‌لال خودامۆرادی” له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیم له‌ ناوچه‌ی حه‌سه‌ن ئاوای شاری سنه‌ هه‌ڵیان كوتایه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگییه‌ و ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیاریان كرد.