ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی فه‌رهه‌نگی له‌ شاری سنه‌

19
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڵسووڕاوێكی فه‌رهه‌نگی، به‌ ناوی “كاوه‌ خوسره‌وی كوردستانی” خه‌ڵكی شاری سنه‌، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه‌ بانگ كرا و تا ئێستا له‌ چاره‌نووسی ئه‌و هاوڵاتییه‌، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ درێژه‌ی شه‌پۆلی ئێحزار و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنه‌كان له‌ دانیشگاكانی كوردستان و ئێران، كاوه‌ خوسره‌وی خوێندكار و هه‌ڵسووڕاوی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكی شاری سنه‌ كه‌ موعه‌لیمی زمانی كوردی له‌ ئه‌نجۆمه‌نی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی “هاوڕێ هه‌ورام” و به‌رپرسی پێشووی ئه‌نجۆمه‌نی وتووێژه‌ فه‌رهه‌نگیه‌كان بووه‌، له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره‌ بانگ كراوه‌ و تا ئێستا به‌ بێ روون بوونه‌وه‌ی هۆكاری بانگ كردنه‌كه‌ی، له‌ ئیداره‌ی ئیتلاعات بازداشت كراوه‌. شایانی باسه‌ پێشتریش، بەرپرسی گشتیی ئێدارەی ئیتلاعات و بەرپرسی گشتیی حەراستی سنە لە کوبوونەوەیەکدا، وێڕای هەڕەشە لە خوێندکاران سەبارەت بە چالاکی سیاسی لە دانیشگا رایگەیاند: “تەواوی هەڵسوکەوت و چالاکیی خوێندکاران لە دانیشگاكان لە ژێر کونتڕۆڵی ئێمە دایە”.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →