ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هه‌ڵسووڕاوێكی سایبێری له‌ ئێران

297
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، هه‌ڵسووڕاوێكی سایبێری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به‌ناوی “شه‌فیع ئه‌ڵڵا نوری”، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو به تۆمه‌تی‌ سووكایه‌تی كردن به‌ خامنه‌یی و خومه‌ینی له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →