به پێی راپۆرتی كه‌مپه‌ینی دیفاع له زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی، هێزه ئیتلاعاتی و ئه‌منیه‌تییه‌كانی شاری دیوانده‌ره، هه‌ڵسووڕاوێكی مه‌ده‌نییان ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی شوێنێكی نادیار كرد.
رۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی ره‌شه‌ممه “یه‌دۆڵڵا محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. شایانی باسه تا كاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه له هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن، شوێنی راگیران و چاره‌نووسی ئه‌م هاوڵاتییه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.