ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی واله‌ زه‌مانی كوڕه‌ مامی شاهرۆخ زه‌مانی

831
به‌ پێی راپۆرتی یه‌كیه‌تی ئازادی كرێكارانی ئێران، شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیم “واله‌ زه‌مانی” كوڕه‌ مامی شاهرۆخ زه‌مانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌عات ١١ی شه‌وی رابردوو له‌ حاڵێكدا كه‌ واله‌ زه‌مانی به‌نیازی گه‌یاندنی پێنج كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری بۆ ماڵه‌كه‌یان بوو، له‌ رێگادا مه‌ئمورانی ئه‌منیه‌تی رژیم به‌ بیانووی پیشان دانی مه‌دره‌كی ئۆتۆمبیل رێگایان پێگرتن. مه‌ئمورانی رژیم به‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌وان سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری به‌شداری هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری له‌ ماڵی واله‌ زه‌مانی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.