رۆژی دووشەممە ٢٤ی مانگی خاكەلێوە، ١٢ كەس لە خەڵكی شاری دیواندەرە لە ماڵێكدا لە ئاوایی “تیلەكۆ”ی سەر بەم شارە، لە لایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و ده‌ستبه‌سه‌ر كران.لە نێو ئەم كەسانەدا تەنیا ناوی كەسێك بە ناوی “عەلی حامیدیی كەرجۆ” ئاشكرا كراوە و تا كاتی ئامادە كرانی ئەم هەواڵە، ناوی باقی دەستبەسەر كراوەكانی دیكە نەزانراوە. به پێی ئه‌م راپۆرته “عەلی حامیدیی كەرجۆ” كوهنهوهردێكی خەڵكی یەكێك لە ئاواییەكانی دەوروبەری شاری سنەیە كە بە مەبەستی چالاكیی كوهنهوهردی سەردانی ناوچەی دیواندەرەی كردبوو. شایانی باسە تا ئێستا هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی ئەم كەسانە، روون نەبۆتەوە.