ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٤ وێبلاك نووس له‌ تاران و ئه‌هواز

652t
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، مه‌ئموورانی رژیم وێڕای هێرش كردنه‌سه‌ر ماڵه‌كانی “ره‌حیم یه‌زدی و وه‌حید ئه‌وبولقاسمی”، دوو وێبلاگ نووسی دانیشتووی تاران، “شه‌هاب موسه‌وی و مه‌جید كه‌عبی”یشیان له‌ ئه‌هواز ده‌ستبه‌رسه‌ریان كردن.ره‌حیم یه‌زدی رۆژی ١٤ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تیه‌وه‌ هێرش كرایه‌سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی و زه‌وت كردنی هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی سه‌خسیی، ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرد. وه‌حید ئه‌بۆلقاسمی، رێكه‌وتی ١٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ له‌ ده‌وروبه‌ری ئیستگای مێترۆی مه‌یدانی فێردۆسی تاران له ‌لایه‌ن چه‌ند مه‌ئمووری لیباس شه‌خسیه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و ماڵی ناوبراویشیان پشكنیی و هه‌ندێك له‌ كه‌لوپه‌لیشیان زه‌وت كرد. شه‌هاب موسه‌وی و مه‌جید كه‌عبی، شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ پاش تێكهه‌ڵچوونگه‌لێك كه‌ له‌ جه‌ریانی موسابقه‌ی فوتباڵ روویدا، ده‌ستبه‌سه‌ر كران و له‌ حاڵی حازردا له‌ چاره‌نووسی ئه‌وان زانیارییه‌ك له‌ به‌رده‌ستدا نییه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →