به پێی راپۆرته‌كان، رۆژی دووشه‌ممه ١٤ی مانگی گوڵان، دوابه‌دوای بانگ كردنی ٦٠ موعه‌لیم بۆ ئێداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان له چاره‌نووسی ٨ موعه‌لیم زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.به پێی ئه‌م راپۆرته، هۆكاری ئێحزاری موعه‌لیمان بۆ حه‌راسه‌تی ئیداره‌ی ئاموزش و په‌روه‌رش و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكان ئه‌وه بووه كه موعه‌لیمان له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی سه‌رتاسه‌ری موعه‌لیمان به‌شداری نه‌كه‌ن. ناوی ئه‌و ٨ موعه‌لیمه كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆكانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه بریتین له: “ئێمام زه‌نبیلی، جه‌ماڵ موعینی، بێهزاد كه‌ریمی، فواد شه‌ریعه‌ت په‌نا، مه‌ولود خوانچه‌زه‌ڕ، ره‌حمان ئه‌نبار، ره‌حیم خالێندی و هه‌ژیر قاره‌مانی”.