ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ٨ چالاكی كرێكاری، خوێندكاری و مه‌ده‌نی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی گوڵان، چه‌ند چالاكی كرێكاری به‌ ناوه‌كانی، “شه‌یس ئه‌مانی، “هوشه‌نگ كه‌ریمی” و دوو كه‌سی دیكه‌ كه‌ ناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌ و چالاكێكی خوێندكاری خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ ناوی “ڤیان محه‌ممه‌دی” و چوار چالاكی مه‌ده‌نی به‌ ناوه‌كانی، “په‌یام مه‌نبه‌ری، “سریا مه‌نبه‌ری، “زاگرۆس عه‌باسی” و “ئه‌حمه‌د عه‌زیزی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌شتبه‌سه‌ر كران.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی ئاوایی “نییه‌ری سه‌ر به‌ ناوچه‌ی ژاوه‌ڕۆی سنه‌ به‌ ناوه‌كانی ” پەیام مه‌نبەری” و “سریاد مه‌نبەری  و دوو هاووڵاتی دیكه‌ی حه‌ڵكی گوندی “شیانی سه‌ر به‌ شاری سنه‌ به‌ ناوه‌كانی “زاگرۆس عه‌باسی” و “ئه‌حمه‌د عه‌زیزی” له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.