ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی چوار كه‌س له‌ ئه‌زگه‌له‌

80y
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، سێ كه‌س له‌ هاوڵاتیانی شاری “ئه‌زگه‌له‌”ی سه‌ربه‌ جوانڕۆ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه‌ به‌ هۆكارێكی نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، ئه‌م هاوڵاتیانه‌ به‌ ناوه‌كانی “سه‌باح فه‌تاحی كوڕی محه‌ممه‌د ئه‌مین، به‌همه‌ن حوسه‌ینی و هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه‌ به‌ ناوی سه‌باح فه‌تاحی كوڕی حوسه‌ین”، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كرماشان كران. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ پاسدارێكی رژیمیش له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوڵاتیانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌.