ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌ك تازه‌مه‌سیحی له‌ كه‌ره‌ج

474
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، له‌ درێژه‌ی ئازار و ئه‌زیه‌ت و گوشارخستنه سه‌ر تازه‌مه‌سیحییه‌كانی ئێران، لانیكه‌م ٨ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی كلیسایه‌كی خانه‌گی له‌ كه‌ره‌ج، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی و لیباس شه‌خسی رژیم هێرشیان كرد سه‌ر ماڵی یه‌كێك له‌ تازه‌ مه‌سیحییه‌كان و وێڕای ئه‌زیه‌ت و ئازاردانیان، ژماره‌یه‌ك له‌م هاوڵاتیانه‌ به‌ناوه‌كانی “هایده‌ شادنیا، شه‌هین به‌شیری، مۆنا چه‌هاردۆلی، ئیسماعیل فه‌لاحه‌تی، نێعمه‌ت ئه‌ڵڵا یوسفی و رازمیك”، له‌گه‌ڵ دوو تازه‌ مه‌سیحی دیكه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.