ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ناڕازی دامه‌زراوه‌ی میزان

85
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی “میزان”، ١٣ كه‌س له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئه‌منیه‌تی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
دادستانی رژیم له‌ مه‌شهه‌د، وێڕای ته‌ئیدی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناڕازییان، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌ی میزان” كردووه‌. شایانی باسه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو، مه‌ئموورانی ئینتزامی رژیم به‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر كرێكاران و كارمه‌ندان، له‌گه‌ڵیان ده‌رگیر بوو. ناڕازییان له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی مه‌ئموورانی رژیم به‌ تووندی مقاومه‌ت و خۆڕاگرییان كرد.