به پێی راپۆرتی “هێرانا”، ژماره‌یه‌ك له شاگردهكانی “محه‌ممه‌دعه‌لی تاهێری” كه له ناڕه‌زایه‌تی به حوكمی ئێعدامی ناوبراو مانیان گرتبوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژی دووشه‌ممه ٢ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له لایه‌نگرانی “عێرفان حه‌لقه” كه له ٩ رۆژ له‌وه‌پێشه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به حوكمی ئێعدامی محه‌ممه‌د عه‌لی تاهێری له قۆم مانیان گرتبوو، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. محه‌ممه‌د عه‌لی تاهێری یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی مه‌كته‌بی عێرفان حه‌لقه له ئێران كه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه، له‌م دواییانه‌دا له‌لایه‌ن قوه‌ی قه‌زاییه‌ی رژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكوم كرا.