ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و بانگ كردنی ٦ هه‌ڵسوڕاوی مه‌ده‌نی له‌ تاران و كوردستان

535t

دوابه‌دوای گوشاره‌ ئه‌منییه‌تیه‌كانی رژیم بۆسه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی ئێران، ٣ كه‌س له‌ هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌ تاران ده‌ستبه‌سه‌ر كران و هاوكات ٣ كه‌سیش له‌ كوردستان بۆ ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی رژیم بانگ كران.به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٧ی مانگی ره‌شه‌ممه‌ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٨ی مارس، دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی گروپێك له‌ هه‌ڵسوڕاوانی مه‌ده‌نی له‌ به‌رامبه‌ر كانونی پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری رژیم له‌ تاران، مه‌ئمورانی ئه‌منییه‌تی رژیم و لیباس شه‌خسییه‌كان، ده‌ستیان به‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خۆپیشانده‌ران و ناردنیان بۆ شوێنێكی نادیار كرد. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، هاوكات “عه‌لی حوسێنی، محه‌ممه‌د فه‌ره‌جی و عێزت نه‌سری”، ٣ هه‌ڵسوڕاوی مه‌ده‌نی و له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی رۆژی جیهانی ژن له‌ شاری سه‌قزیش بۆ‌ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له‌م شاره‌ بانگ و له‌لایه‌ن مه‌ئمورانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیمه‌وه‌ لێپرسینه‌وه‌یان لێكرا.