ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و جه‌ریمه‌ی كوڵبه‌ران له‌ سه‌رده‌شت

302y (1)
به‌ پێی راپۆرته‌كان، ده‌زگای قه‌زایی رژیم له‌ شاری سه‌رده‌شت ٥ هاوڵاتی سه‌رده‌شتی به‌ تۆمه‌تی قاچاغی كاڵا به‌ زیندان و په‌رداخت كردنی جه‌ریمه‌ی نه‌قدی مه‌حكووم كرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوی ئه‌م ٥ هاوڵاتییه‌ سه‌رده‌شتییه‌ بریتین له‌ “مه‌نسوور خه‌لیلی، ئاكام خزری، ساكار عادڵ پوور، عه‌لی زاهیدپوور، ره‌ئوف قادری كه‌ هه‌ركامه‌یان به‌ چه‌ند مانگ زیندان و په‌رداخت كردنی جه‌ریمه‌ی نه‌قدی له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیمه‌وه‌ مه‌حكوم كران. ئه‌م ٥ هاوڵاتییه‌ سه‌رده‌شتییه‌ به‌ تۆمه‌تی كاری كوڵبه‌ری له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌رسه‌ر كران. شایانی باسه‌ ئه‌م ٥ هاوڵاتییه‌ هه‌ر ئێستاش له‌ چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی دادگای پێداچوونه‌وه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.