ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و گواستنه‌وه‌ی نگار حائێری بۆ زیندانی ئێوین

428y
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، زیندانیه‌كی سیاسی به‌ناوی “نگار حائێری”، كه‌ له‌م دواییانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، بۆ به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین گواسترایه‌وه‌نگار حائێری، هه‌ڵسووڕاوی مه‌ده‌نی و راوێژكاری حقوقی، رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گوڵان، به‌ مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه‌ بانگ كرا و ره‌وانه‌ی به‌ندی ژنانی زیندانی ئێوین كرا. ناوبراو رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٩ی مانگی گوڵان، له‌ به‌ندی ژنانی زیندانی “ئێوین”ه‌وه‌ بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ئێوین گواسترایه‌وه‌. شایانی باسه‌، هه‌تا ئێستا له‌و تۆمه‌تانه‌ كه‌ دراوه‌ته‌ پاڵ ناوبراو و هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ مه‌ده‌نییه‌، زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.