ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و گواستنه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌كی به‌هایی

116
به‌ پێی راپۆرتی “كه‌مپه‌ینی دیفاع له‌ زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی”، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هۆنه‌رمه‌ندێكی به‌هایی به‌ناوی “شه‌هریار سیروس”، له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترایه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی پووشپه‌ڕ، مه‌ئموورانی لیباس شه‌خسی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی رژیم، هێرشیان كرده‌سه‌ر ماڵی ئه‌م هاوڵاتییه‌ و وێڕای پێكهێنانی كه‌شه‌وهه‌وای مه‌ترسیدار و زه‌وت كردنی كه‌لوپه‌لی شه‌خسییه‌كانی، ناوبراویشیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كرد.