به پێی راپۆرتی هێرانا، زیندانی سیاسی “هادی ئێقباڵی” بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكم، ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی زیندانی ئێوین كرا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، هادی ئێقباڵی رۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌رمانان ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی به‌ندی ٨ی زیندانی ئێوین كرا. ئه‌م زیندانییه سیاسیه ساڵی ٩١ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ ماوه‌ی ١٠١ رۆژ له به‌ندی ٢ی ئه‌لفی سپا له زیندانی ئێوین راگیرا و دواتر به قه‌راری وه‌سیقه ئازاد كرا. شایانی باسه ناوبراو له لایه‌ن ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی رژیمه‌وه به تۆمه‌تی “چالاكی له‌دژی ئه‌منیه‌تی میللی، سوكایه‌تی به كاربه‌ده‌ستانی رژیم و ته‌بلیغ له‌دژی نیزام”، به هه‌شت ساڵ و نیم زیندان مه‌حكوم كرا.