به‌ڕێوبه‌ری گشتی “خانه‌ی په‌ره‌ستار” له نامه‌یه‌كی سه‌رئاوه‌ڵه‌دا، هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردن، گوشار خسته‌سه‌ر و ئه‌زیه‌ت و ئازاری په‌ره‌ستارانی ناڕازی، له جیاتی وڵامدانه‌وه به مه‌زایا ره‌واكانیان، راگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی خانه‌ی په‌ره‌ستار له‌م پێوه‌نده‌دا به بابه‌تگه‌لێك له‌وانه: “ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی نایاسایی دوو په‌ره‌ستار له نه‌خۆشخانه‌ی خومینی تاران له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی حه‌راسه‌ت، هه‌ڵسووكه‌وتی نه‌شیاویان له‌گه‌ڵ هاوكاره ژنه پهرهستارهكان و پشكنینی موبایل و ده‌خاڵه‌ت كردنیان له حه‌ریمی خسوسی په‌ره‌ستاران، كهسری ئیزافه‌كاری و كارانه‌ی پهرهستارانێك كه له كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موجته‌مه‌عی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی به‌شداریان كردووه. هه‌روه‌ها به ده‌ركردنی حوكمی ناعادڵانه‌ی هه‌یئه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی دانیشگای علومی پزیشكی تاران سه‌باره‌ت به ته‌بعیدی نوێنه‌ری سینفی په‌ره‌ستاران به تۆمه‌تی به‌شداری له كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئاماژه‌ی كردووه.