ده‌ستبه‌كار بوونی ده‌یان ئاخووند له‌ سه‌دا و سیما

174y
مودیری گه‌شتی سه‌دا و سیمای رژیم له‌ “قۆم”، هه‌واڵی ده‌ستبه‌كار بوونی زیاتر له‌ ٤٠ ئاخووندی، وه‌كوو كارناسی ره‌سمی سازمانی سه‌دا و سیما راگه‌یاند.ناوبراو له‌مباریه‌وه‌ جه‌ختی كرده‌وه‌: “سازمانی سه‌دا و سیما له‌گه‌ڵ رۆحانییه‌ت پێوندیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ و رۆحانییه‌كان ته‌نیا ده‌بێت ته‌بلیغی دین بكه‌ن، به‌ڵام سه‌دا و سیما له‌ پاڵ ئه‌م ئه‌ركه‌ قورسه‌، ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌ك خه‌ڵك رابێنێت كه‌ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ دین نه‌بێت.”