ده‌ستدرێژی و كویله‌تی جینسی له‌ لایه‌ن گروپه‌ ئیسلامگه‌راكان

76y
“رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان” باس له‌ ده‌ستدرێژی و كویله‌تی جنسی له‌ لایه‌ن گروپه‌ ئیسلامگه‌راكان له‌ ساڵی ٢٠١٤ی زایینی ده‌كات.
به‌ وته‌ی ده‌بیری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له‌ ساڵی ٢٠١٤ی زایینی به‌كارهێنانی ده‌ستدرێژی به‌رین، كویله‌تی جینسی و ئیزدواجی زۆرملێ له‌ لایه‌ن گروپه‌ ئیسلامگه‌راكانه‌وه‌ له‌وانه‌ “داعش و بوكۆحه‌رام” به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بووه‌. ناوبراو سه‌بارت به‌ كرده‌وه‌ی جنسی ئه‌م گروپانه‌ كه‌ بۆسه‌ر خه‌ڵك و له‌وانه‌ ژنان و منداڵان له‌ عێراق، سوریه‌، سومالی، نیجرییه‌، ماڵی، لیبی و یه‌مه‌ن داده‌سه‌پێت، نیگه‌رانی ده‌ربڕی.