ده‌ستكه‌وتنی مانگێگ هه‌قده‌ست، له‌ ئه‌نجامی مانگرتنی كرێكارانی عه‌سه‌لویه‌

651q.jpg6666666666666666666666
به‌ گۆێره‌ی راپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنی كرێكارانی پاڵاوگه‌كانی عه‌سه‌لویه‌ به مه‌به‌ستی پێڕاگه‌یشتن به‌ داخوازیه‌ ره‌واكانیان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی به‌فرانبار، كرێكارانی په‌یمانی فازه‌كانی ٢٠ و ٢١ عه‌سه‌لویه‌ به‌ به‌ستنی ده‌رگاكان پێشیان به‌ هاتنه‌ژوورێ ئامێره‌كان بۆ شوێنی كار گرت. هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی رژیم به‌ ئاماده‌ بوونی خێرا له‌ شوێنه‌كه‌ و هه‌وڵدان بۆ لابردنی به‌رته‌سكه‌كان، له‌گه‌ڵ توڕه‌یی كرێكاران روبه‌ڕوو بوونه‌وه‌. به‌ دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌، په‌یمانكار هه‌قده‌ستی مانگێكی دیكه‌ی كرێكارانی ڕژانده‌ ناو حسابه‌كانیانه‌وه‌. كرێكاران به‌ شێوه‌ی كاتیی كۆتاییان به‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كه‌یان هێنا و رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌قده‌ستی خه‌زه‌ڵوه‌ر و سه‌رماوه‌ز نه‌ڕژێندرێته‌ حیسابه‌كه‌یانه‌وه‌، جارێكی دیكه‌ مانگرتنه‌كه‌یان ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه‌. شایانی باسه‌، كرێكارانی فازه‌كانی ٢٠ و ٢١ و ٢٢ و ٢٤ی عه‌سه‌لویه،‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌ستیانداوه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتن.