ده‌سته‌به‌ر نه‌بوونی موتالباتی كرێكارانی ئانۆمالی شومالی

28y
سه‌ره‌ڕای رێكه‌وتنی كرێكارانی بێكاركراوی مه‌عده‌نی “ئانۆمالی شومالی” له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م مه‌عده‌نه‌ به ‌مه‌به‌ستی كاركردن له‌ مه‌عده‌نه‌كانی ده‌ورووبه‌ری شاری بافق، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌ كرێكاران دراوه‌، جێبه‌جێ نه‌كراوه‌به‌ وته‌ی كرێكاران، به‌ڵێنگه‌لێك كه‌ دراوه‌ وه‌كوو، دابین كردنی سرویسی هاتووچۆ بۆ گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی كرێكاران له‌ شاری بافق بۆ مه‌عده‌نی سورب و رووی “مێهریز” و قه‌راردادی و مه‌زایای زیاتر تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراون. بێكاری و قێستی دواخراو كه‌ زۆربه‌ی كرێكارانی بێكاركراو له‌گه‌ڵیدا ده‌رگیرن، بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ سه‌ره‌ڕای خراپ بوونی بارودۆخه‌كه‌، كرێكاران بۆ كاركردن له‌ مه‌عده‌نه‌كانی ده‌ورووبه‌ریش ئاماده‌ بن. جێگای وه‌بیرهێنانه‌یه‌وه‌، نزیكه‌ی ٨٥ كرێكاری مه‌عده‌نی ئانۆمالی شومالی، مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٣ پاش ته‌واو بوونی پرۆژه‌ی ده‌رهێنانی به‌ردی ئاسن له‌ حاڵێكدا كه ‌به‌وان به‌ڵێنی دامه‌زراندنیان درابوو، له‌سه‌ركار ده‌ركران.