كرێكارانی مانگرتووی “لوله و نه‌وه‌ردی سه‌فا” رایانگه‌یاند، له كرده‌وه‌یه‌كی پێشگیرانه‌دا له ماوه‌ی رۆژانه‌ی ته‌عتیل له كارخانه‌كه ده‌مێننه‌وه و به شێوه‌ی نه‌وبه‌تی، نیگابانی مه‌وادی ئه‌وه‌ڵیه و پێداویستییه‌كان ده‌ده‌ن.
كرده‌وه‌ی پێشگیرانه‌ی كرێكاران پاش ئه‌وه روو ده‌دات كه خاوه‌نكار له ته‌عتیلاتی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌ی دوایی، رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له مه‌وادی ئه‌وه‌ڵیه‌ی له كاتی نه‌بوونی كرێكاره‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی كارخانه‌كه گواستبۆوه. كارخانه‌ی لوله و نه‌وه‌ردی سه‌فا له رۆژانی پێنجشه‌ممه، جومعه، و شه‌ممه ٢٤، ٢٥، ٢٦ی مانگی گوڵان داخراوه. شایانی باسه نزیك به هه‌زار كرێكاری لوله و نه‌وه‌ردی سه‌فا له سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه. كرێكارانی ناڕازی مه‌رجی كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كه‌یان، په‌رداخت كردنی دوو مانگ حه‌قده‌ست تا كۆتایی رۆژی ٢٧ی مانگی گوڵان راگه‌یاندووه.