ده‌ستپێكرانی مۆحاكه‌مه‌ی سه‌رده‌بیر و رۆژنامه‌نووسی جۆمهورییه‌ت له‌ توركییه‌

126
رۆژی هه‌ینی مۆحاكه‌مه‌ی “جان دۆندار”، سه‌رده‌بیری رۆژنامه‌ی جۆمهورییه‌ت و “ئارده‌م گوێل”، نوێنه‌ری ئه‌م رۆژنامه‌ سێكۆلاره‌ له‌ ئانكارا، پێته‌ختی توركییه‌ له‌ پشت ده‌رگا به‌ستراوه‌كان، به‌ شێوه‌ی غه‌یره‌ عه‌له‌نی ده‌ستیپێكرد.
“ره‌جه‌ب ته‌ێیب ئه‌ردۆغان” سه‌رۆك كۆمار و رێكخراوی زانیارییه‌ نه‌ته‌وییه‌كانی توركییه‌ ناسراو به‌ “میت”، وه‌ك سكاڵاكارانی تایبه‌تی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه‌ ئاماده‌ بوون. ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م دوو رۆژنامه‌نووسه‌ به‌ناوبانگه‌، به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی “سیخۆڕی و ئه‌ندامییه‌تیی له‌ باندێكی تێرۆریستی” به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم بكرێن. هاوكات سه‌دان كه‌س له‌ خه‌ڵكی توركییه‌ و لایه‌نگرانی ئازادیی راده‌ربڕین به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دادگا، خوازیاری ئازادكرانی ئه‌م رۆژنامه‌نووسانه‌ بوون. هه‌واڵنێرانی بێ سنووریش وێڕای راگه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی، به‌ڕێوه‌چوونی مۆحاكه‌مه‌ی غه‌یره‌ عه‌له‌نی دوو رۆژنامه‌نووسی رۆژنامه‌ی جۆمهورییه‌تی وه‌ك هه‌وڵێكی په‌شۆكاوانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ بۆ پێشێل كردنی كه‌رامه‌تی مرۆیی باس كردووه‌.