ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ سوریه‌

312
به‌ پێی راپۆرته‌كان، تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه‌ و هێزه‌كانی داعش له‌ ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نیزامی “كۆیرس” له‌ نزیك رۆژهه‌ڵاتی “حه‌له‌ب”، ده‌ستی پێكرده‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، تێكهه‌ڵچوونه‌ به‌رینه‌كانی هێزه‌كانی داعش و نه‌یارانی چه‌كدار له‌ ده‌وروبه‌ری “مارع” و هه‌ندێكی تر له‌ ناوچه‌كانی ده‌وروپشتی باكووری حه‌له‌ب، هه‌روا به‌رده‌وامه‌‌. شایانی باسه‌، ناوچه‌كانی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نیزامی “ئه‌بۆلزهور” له‌ ده‌وروبه‌ری “ئه‌دله‌ب”یش، تێكهه‌ڵچوونی به‌رین له‌نێوان ئه‌رته‌شی سوریه‌ و گروپی “جبهه انسر” به‌رچاو ده‌كه‌وێت. هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی سوریه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێك ناوچه‌ی “به‌یت عه‌وان”یان له‌ نزیك باكووری لازوقیه‌، گولله‌باران كرد. شایانی باسه‌ ئه‌م تێكهه‌ڵچوونانه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.