ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی نێوان ئه‌رته‌شی كۆلۆمبیا و فارك

79y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، دوابه‌دوای هێرشی ئه‌رته‌شی كۆلۆمبیا بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گای سازمانی هێزه‌ چه‌كداره‌ شۆڕشگێڕه‌كانی كۆلۆمبیا ناسراو به‌ “فارك”، ده‌وری نوێی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ستی پێكردۆته‌وه‌.
ئه‌رته‌شی كۆلۆمبیا ئیدیعای كردووه‌ كه‌ دوابه‌دوای كورژانی ١٠ سه‌رباز و بریندار بوونی ١٧ كه‌سی دیكه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی فارك له‌ ئۆستانی “كوئۆكا”، هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی خۆی بۆسه‌ر پایه‌گاكانی ئه‌م گروپه‌ ده‌ستپێكردۆته‌وه‌، به‌ڵام گروپی چه‌پگه‌رای فارك، ئه‌رته‌شی كۆلۆمبیا به‌ به‌رپرسی شكاندنی ئاته‌ش به‌س ناولێبردووه‌ و هێرشی رۆژی چواشه‌ممه‌ به‌ وڵامێك له‌ به‌رامبه‌ر عه‌مه‌لیاتی نیزامی ئه‌رته‌شی كۆلۆمبیا له‌دژی چریكه‌كانی خۆی ده‌زانێت. شایانی باسه‌ فارك مانگی دسامبری ساڵی رابردوو، به‌ شێوه‌ی یه‌كلایه‌نه‌، ئاته‌ش به‌شی راگه‌یاندبوو. ده‌وری تازه‌ی تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ حاڵێكدا ده‌ست پێده‌كات كه‌ ده‌وڵه‌تی كۆلۆمبیا و فارك، له‌ ساڵی ٢٠١٢ی زایینیه‌وه‌ له‌ كوبا بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به‌ ئاشتی، وتووێژ ده‌كه‌ن.