رۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی گوڵان، جارێكی دیكه خۆپیشاندانێك له شاری “چیلپان چینگۆ”ی مكزیك له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دوادانه‌چوون و ناڕوون بوونی په‌روه‌نده‌ی ٤٣ خوێندكاری بێسه‌روشوێن بووی ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌چوو.
ناڕازییان خوازیاری روون بوونی راستییه‌كان سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌ی ئه‌م خوێندكارانه‌ن. شایانی باسه، رێكه‌وتی ٢٦ی سپتامبری ساڵی ٢٠١٤، ئۆتۆبووسی هه‌ڵگری خوێندكارانی ناڕازیی له شاری “ئێگۆلا” راگیرا و له جه‌ریانی تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ پۆلیس، ٣ كه‌س له خوێندكاران كوژران و ٤٣ كه‌سیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. چه‌ند مانگێك له‌م رووداوه تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا پۆلیس هیچ هه‌واڵ و زانیارییه‌كی له خوێندكارانی بێسه‌روشوێن بوو، بڵاو نه‌كردۆته‌وه.