ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی عه‌مه‌لیاتی كۆنتڕۆڵ كردنی تكریت

589t
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ئه‌رته‌شی عێراق ده‌ورێكی دیكه‌ له‌ عه‌مه‌لیات له‌دژی گروپی داعشی به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی شاری “تكریت”ی ده‌ستپێكرد.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌ رێبه‌ری ئامریكا له‌م عه‌مه‌لیاته‌ پشتیوانی ئاسمانی ده‌كات. له‌م حاڵه‌دا شاره‌داری شاری تكریت رایگه‌یاند، به‌ هۆی بوونی مین و ته‌ڵه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی چیندراو، چاوه‌ڕوانی كونتڕۆل كردنه‌وه‌ به‌مزووانه‌ی شاری تكریت ناكرێت. شایانی باسه‌، عه‌مه‌لیاتی وه‌رگرتنه‌وه‌ تكریت له‌ ماوه‌ی مانگێك له‌وه‌پێش ده‌ستیپێكردووه،‌ به‌ڵام به‌هۆی ته‌ڵه‌فاتی قورس ره‌وتی به‌ره‌و‌پێش چوونه‌كه‌ خاوه‌.